Skip to the content

وەزیرى پەروەردە: دوای جه‌ژن ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێکەوتى ٩/٥/٢٠٢١، د.ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌ردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە میانى سه‌ردانێکى بۆ قه‌زای زاخۆ و سێمێل و شەنگال و بەدواداچوون بۆ ڕەوشى پەروەردەیی و دابینکردنى بڕە بوجەیەک بۆ نۆژەنکردنەوە و دروستکردنى قوتابخانە لەو شارانە، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسى ڕایگەیاند: بڕیارمان داوه‌ ڕێکەوتى ١٦/٥/٢٠٢١ى زایینى و پاش دابڕانێک بە هۆى هاتنى پەتاى کۆڕۆنا، ده‌رگای قوتابخانه‌كان به ‌ڕووی قوتابیانى خۆشەویستدا بكه‌ینه‌وه‌.
وەزیرى پەروەردە باسى لەوەش کرد کە کردنەوەى قوتابخانەکان بە شێوەیەک دەبێت کە قوتابیان بە شێوەى بەش بەش بگەڕێنەوە نێو پۆلەکانیان تا بەم شێوەیە هەم ژمارەى قوتابیانى نێو پۆلەکان کەم بکەنەوە و هەم بتوانن ڕێگر بن لە ئەگەرى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆڤید ـ ١٩.