Skip to the content

وەزیری پەروەردە قوتابخانەیەکی نوێی لە پارێزگای سلێمانی کردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنج شەممە رێکەوتی ١٨ی ۱١ی ٢٠٢١، " ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری ڕاوێژکاری وەزارەت، بەڕێوەبەر و یاریدەدەری پەروەردەی گشتی سلێمانی،سەرپەرشتیاران و ژمارەیەک لەبەرپرسان و مامۆستایان، قوتابخانەی (دیاری قەزاز)ی بنەڕەتی لە دیلان ستی لە پارێزگای سلێمانی کردەوە.

شایەنی باسە قوتابخانەی ناوبراو لەسەر ئەستۆی بەڕێز "دیاری قەزاز" دروستکراوە کە لە (٢٤)پۆلی خوێندن پێکهاتووە و ڕادەستی وەزارەتی پەروەردە کرا. هەروەها باخچەی منداڵانی دیلان ستی بەسەر کردەوە.
لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە ڕۆڵی بەڕێز دیار قەزازی بەرز نرخاند و رێز و سوپاسی وەزارەتی پەروەردەی پێشکەش کرد.
لە درێژەی سەردانەکەیدا وەزیری پەروەردە، خوێندنگەی "شێخ تەیب قەیوانی" بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت لەشاری سلێمانی بەسەر کردەوە، لە نزیکەوە گوێبیستی ڕاو پێشنیارەکانیان بوو.