Skip to the content

وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی یۆنان لە هەولێر دەکات

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ١٦ی١١ی٢٠٢١، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەرێز "ستاڤرۆس کریمیس" کونسوڵی گشتیی یۆنان له‌ هه‌ولێر و شاندی یاوەری کرد.

لەدیدارێکدا باس لە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە و کونسوڵخانەی یۆنان کرا، لەگەڵ چەند پرسی هەنووکەیی له‌ بواره‌كانی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستاندا.