Skip to the content

یاداشتی پڕۆژه‌ى تايبه‌ت به‌ فێركردنى منداڵان به‌ هه‌ندێك كارامه‌يی و ئاشناكردنيان به‌ خوێندن له‌ ڕێگه‌ى ئۆنڵاينەوە واژۆ کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئالان حەمه‌ سه‌عيد ساڵح وه‌زيری په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگه‌ى ئۆنڵاينه‌وه‌ , ياداشنامه‌ى لێكتێگه‌يشتنى ده‌ستپێشخه‌رى شێخ محمد بن راشد ال مكتوم العالميه‌، سه‌باره‌ت به‌ واژۆكردنى ياداشتى لێكتێگه‌يشتن بۆ پڕۆژه‌ى ده‌وڵه‌تی ئيمارات, واژۆ كرد, له‌ لايه‌ن  (سلطان عمر سلطان العلماء) وه‌زيری زيره‌كی ده‌ستكرد و ئابوورى ديجيته‌ڵى ڕاهێنانه‌كانى كاركردن له‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌م پڕۆژه‌يه‌ تايبه‌ته‌ به‌ فێركردنى منداڵان  به‌ هه‌ندێك كارامه‌يی و ئاشناكردنيان به‌ خوێندن له‌ ڕێگه‌ى ئۆنڵاين , به‌ مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستيان, هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ى توانستى مامۆستايان و سه‌رپه‌رشتياران له‌ ڕێگای ئۆنڵاين.