Skip to the content

وه‌زيرى په‌روه‌رده پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئاژانسی كۆيكاى كۆرى ده‌كات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی١٠ی٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (‌جۆ هیون گیوو) سەرۆکی نوێی ئاژانسی کۆیکاى كۆرى کرد.
لە دیدارێكدا، باس له‌ پەیوەندی نێوان حکومەتی کۆریای باشوورو هەرێمی کوردستان كرا، سه‌رۆكی ئاژانسی كۆیكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ رێکخراوه‌كه‌یان هەمیشە هاوکارو هەماهەنگە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ بەرەوپێشبردنی ڕەوشی پەروەردەو فێرکردن و ئه‌نجامدانی چه‌ندین پڕۆژه‌ لە هەرێمى کوردستان.
‌وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ستخۆشی له‌ ئاژانسی کۆیکا كرد، كه‌ لە ساڵى (۲٠٠۳)وه‌ تا ئێستا چه‌ندین پرۆژه‌یان ئه‌نجامداوه‌، کۆریای باشوور یه‌كه‌مین وڵات بووه‌ کە كارى بۆ په‌روه‌رده‌ كردووە له‌ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها سوپاسى حکومەت و گەلى کۆریاى کرد کە دڵسۆزانە گرنگی به ‌ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌ و فێركردن و سێکتەرە جیاجیایەکانی دیکەش دەدەن لەهەرێمی کوردستاندا.