Skip to the content

قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لەسنووری پەروەردەی دەشتی هەولێر کرایەوە

هەولێر،هەرێمیکوردستان،عێراق(GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٧ی٩ی٢٠٢١، بەچاودێری "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بەرێوەبەری ناحیەی دارەتوو و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەی دەشتی هەولێر و ژمارەیەك لێپرسراو و پەروەردەكاران، قوتابخانەی ئامادەیی(ڕێناس)ی کچان لەگەرەکی دارەتووی نوێ لە ناحیەى دارەتوو لە سنووری پەروەردەی دەشتی هەولێر كرایەوە.

له‌ مه‌راسیمی کردنەوەی قوتابخانه‌كه‌دا، وەزیری پەروەردە قوتابخانەکەی بەسەر کردەوەو لەنزیکەوە گوێبیستی ڕاو وپێشنیارەکانی مامۆستایان و قوتابیان بوو. پاشان وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
شایەنی باسە ئەم قوتابخانەیە لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی دوو ملیار و سەد ملیۆن دینار بنیاتنراوە.
هەر لە سەردانەکەی دا وەزیری پەروەردە قوتابخانەی (چالاک)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی لەسنووری پەروەردەی دەشتی هەولێری بەسەر کردەوە.