Skip to the content

قوتابخانەیەکی ۱۲ پۆلی لە دەڤەری مێرگەسۆر کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۳ی٤ی۲۰۲۲، بە ئامادەبوونی "مەلا مستەفا مسعود بارزانی" و "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە یاوەریی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر و بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر  و ژمارەیەك لێپرسراو و پەروەردەكاران، قوتابخانەی دواناوەندی (برۆ حەسکێ تێلی)ی لە گوندی شێخان لە ناحیەی گۆڕەتوو  لە سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر كرایه‌وه‌.

له‌ مه‌راسیمی کردنەوەی قوتابخانه‌كه‌دا وەزیری پەروەردە وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد  و دواتر لەنزیکەوە گوێبیستی ڕاو وپێشنیارەکانی مامۆستایان و قوتابیان بوو. 
ئەم قوتابخانەیه لەسەر ئەرکی کۆمپانیای(BC) بە هەماهەنگیی دەزگای خێرخوازی بارزانی دروستکراوە و پێشکەشی قوتابیانی ئەم دەڤەرە کرا . لە کۆتاییدا وەزیری پەروەردە خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە کۆمپانیای ناوبراو.