Skip to the content

وەزیرى پەروەردە پێشوازى لە ڕێكخراوى "CAPNI" کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکه‌وتى ۱۱ی٤ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان لە وەزارەت، پێشوازى له‌ "عمانوئیل یوخنا" سەرۆکی  ڕێکخراوی"کاپنی-CAPNI"  لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد. 
  لە دیدارەکەدا باس لە بایەخدان بە پێکەوەژیانی پێکهاتەکان و چۆنیەتی ڕەنگدانەوەی لە پڕۆسەی پەروەردە کرا.
لەکۆتاییدا لەلایەن ڕێکخراوی ناوبراو  ڕێزلێنان بەخشرایە وەزیری پەروەردە.