Skip to the content

وەزیری پەروەردە بەشداری لە ئیفێنتی ناساندنی پڕۆگرامی (KTTS ) دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ۱۲ی٤ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
بە نوێنەرایەتى "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی  جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و پارێزگاری هەولێر ، بەشداری لە ئیفێنتی ناساندنی پڕۆگرامی  (KTTS ) تەکنەلۆجی و زانیاری لە هەولێر کرد.
ئەم پرۆگرامە بە پاڵپشتى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەسەر دەستی ژمارەیەک گەنجی کوردستان دروستکراوە، بۆیەکەم جارە خوێنەرى شاشە بە زمانى کوردى لە ڕێگەى ئەم پڕۆگرامە سوودمەند دەبێت لە تەکنەلۆژیاى سەردەم.
پاشان وەزیری پەروەردە لە وتەیەکدا پاڵپشتی سەرۆکی حکومەتی بۆ ئەو هەوڵە ناوازانە دووپاتکردەوە.