Skip to the content

پێشانگەی زانستی و هونەری قوتابخانەی (کینگ)ی بنەڕەتی بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی  یەکشەممە  ڕێکەوتى۱۰ی٤ی۲۰۲۲،"ئالان حەمەسەعید ساڵح"  وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان،بە یاوەریی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی  هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر، ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاران، بەشداری لە پێشانگەی ساڵانەی قوتابخانە و باخچەی منداڵانی "کینگ"ی ناحکومی لە  پەروەردەی ناوەندی هەولێر  کرد.

لە سەردانەکەدا لەلایەن مامۆستایان و قوتابییان  چەندین چاڵاکی شانۆی و گۆرانی هونەری  جۆراوجۆر  پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. دواتر وەزیری پەروەردە سەرجەم بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەر کردەوە.