Skip to the content

قوتابخانەیەکی ۱۲ پۆلی لەسنووری پەروەردەی دەشتی هەولێر کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە رێکەوتی ۲ی ئابی۲۰۲۲، قوتابخانەی(پێکەوەژیان)ی بنەڕەتی ۱۲ پۆلی لەناحیەی قوشتەپە لە سنووری پەروەردەی دەشتی هەولێر کرایەوە.
لە رێوڕەسمەکەدا کە هەریەك لە ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر  و کونسوڵی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان و نوێنەری رێکخراوی یونیسێف ئامادەی بوون وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر و کونسوڵی کۆریای باشوور و نوێنەری رێکخراوی یونیسێف وتەیان پێشکەش کرد.
ئەو قوتابخانەیە لەچوارچێوەی تێکەڵکردن بە پاڵپشتی حکومەتی کۆماری کۆریا و رێکخراوی یونیسێف و بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی ٣٠٠ هەزار دۆلار ، دروستکراوە.