Skip to the content

وەزیری پەروەردە سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲٥ی ئابی۲۰۲۲، کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی بەیانی، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەئامادەبوونی دکتۆر سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەت و مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و لیژنەی تاقیکردنەوەکان، دەست بەدابەشکردن و سەرپەرشتیکردنی پرسیارەکانی خولی دووەمی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە کرا. کە شەشەم رۆژی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بوو.

پاشان سەردانی چەند هۆڵێكی تاقیكردنەوەی كرد و لە كۆتاییدا هیوای سەركەوتنی بۆ قوتابیان و خوێندكاران خواست و سوپاس و دەست خۆشی لە هەموو بەشداربووان بۆ سەرخستنی پرۆسەی تاقیكردنەوەكان كرد، و دواتر وەزیری پەروەردە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ  کۆمەڵێک مامۆستا و فەرمانبەر  کۆبووەوە، کە کێشەو داواکارییان هەبوو بەمەبەستی کارئاسانی کردن بۆیان و چارەسەری کێشەکانیان.