Skip to the content

وەزیری پەروەردە بەشداری لە مەڕاسیمی هەفتەیی جیهانی رووبەروو بوونەوەی گەندەڵی دەکات

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) -رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ۱ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۲، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی داواکاری گشتی و نوێنەری رێکخراوی "UNDP" ، بەشداری لە مەڕاسیمی یادی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان کرد. وەزیری پەروەردە لە پەراوێزی هەفتەیی جیهانی رووبەروو بوونەوەی گەندەڵی پیشەنگایەکی شێوەکاری بۆ قوتابیان بە ناونیشانی ( ئێمە نەوەیەکی دەستپاکین) کە چەندین تابلۆی بە نەخشی دەستی منداڵان لە خۆ گرتبوو، کە بە ڕەنگی ئاڵ و واڵای گوزارشتیان لە سروشتی ناو قوتابخانەکان و پاکو خاوێنی و ژینگەپارێزی و دەستپاکی و بێ گەردی دوور لە توندو تیژی دنیای منداڵان کردەوە.
لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە مامۆستایان و قوتابییانی بەشداربووی مەڕاسیمەکە.