Skip to the content

قوتابخانەیەکی ۱۸ پۆلی لەشاری هەولێر کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی  ۲۳ی۲ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر  و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و ڕاوێژکاری وەزارەت و  بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەی ناوەندی هەولێر، قوتابخانەی(لالاڤ)ی بنەڕەتی تێکەڵاو (۱۸) پۆلی لە گەڕەکی هەولێری نوێ، خستەبواری خزمەتەوە بۆ قوتابیانی ئەم سنوورە، قوتابخانەکە لەسەر بودجەی گرووپی کۆمپانیاکانی لالاڤ گرووپ دروستکراوە.
سەرەتای مەراسیمەکە وەزیری پەروەردە سەرجەم هۆڵ و ژووری قوتابخانەکەی بەسەر کردەوە.
دواتر هەریەک لە وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر و خاوەنی پڕۆژەکە وتاریان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد، پاشان لەلایەن بەرێوەبەرایەتی چاڵاکی قوتابخانەکانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر چەند سروود و گۆرانی هونەری پێشکەش کرا.