Skip to the content

لە کابینەی نۆیەمی حکومەت ٥٥ قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان دروستکراوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ۱۰ی۲ی۲۰۲۲، بە چاودێریی  "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر  و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر  و بەڕێوەبەرى پەروەردەی دەوروبەری هەولێر و ژمارەیەك لێپرسراو و پەروەردەكاران، قوتابخانەی (سەهەند)ی بنەڕەتی تێکەڵاو (۱۸) پۆلی  لە گەڕەکی ئاراس له‌ شارەدێی پیرزین لەهەولێر، له‌ سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر كرایه‌وه‌.

له‌ مه‌راسیمی کردنەوەی قوتابخانه‌كه‌دا، وەزیری پەروەردە  قوتابخانەکەی بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە گوێبیستی ڕاو پێشنیارەکانی مامۆستایان و قوتابیان بوو. پاشان وەزیری پەروەردە وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
ئەم قوتابخانەیە لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی (ملیارێک و هەشت سەدو چل و یەک ملیۆن دینار) بنیاتنراوە.