Skip to the content

وەزیری پەروەردە بەشداریی لە دیداری هاوبەشی بەشەکانی زمانی کوردی لە فاکەڵتییەکانی ئاداب و پەروەردە كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی  ۲۰ی۲ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 
بە یاوەریی ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەشداربوو لە دیداری هاوبەشی بەشەکانی زمانی کوردی لە فاکەڵتییەکانی ئاداب و پەروەردە  سەبارەت بە  “ شوێن و پێگەی زمانی کوردی لای حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ ژێر ناونیشانی لە زمانێکی بەهێزەوە بۆ کوردستانێکی بەهێز.” کە لە زانکۆی  سۆران بەڕێوەچوو.

لە دیدارەکەدا وەزیری پەروەردە سوپاسی  سەرۆکی زانکۆ و ئەکادیمیست و بەشداربووانی کرد، بەڵێنی پێدان کە ئەوەی پەیوەندیدارە بە وەزارەتی پەروەردە لە  کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت گفتوگۆی لەسەر دەکەین.

هەر لەسەردانەکەی دا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و چەند قوتابخانەیەکی لەم دەڤەرە بەسەر کردەوە.