Skip to the content

لە ١٣ی ئەیلوولدا قوتابخانەکان دەست بە دەوام دەکەنەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتى ٢٤ی۷ی۲۰۲۲، بەسەرپەرشتیی ئالان حەمەسەعید ساڵح، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت، کۆبوونەوەی ئەنجوومەی وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ کران، کە تێیدا بڕیاردا بە:
١- رێکەوتی ١٣ ی ٩ دەوامی فەرمیی ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات و سێ رۆژی سەرەتای دەوام بۆ هەڵمەتی هۆشیاری دەبێت لەسەر چەند بابەتێک. پاشان ١٧ی ٩ی ٢٠٢٢ یەکەم ڕۆژی وانە گوتنەوەی فەرمی دەبێت. 
٢- پڕۆژەی گۆڕینی شێوازی وانەگوتنەوە لە چەند قوتابخانەیەکی کوردستان وەک pilot project دەبێت.
٣- ڕاسپاردنی بەڕێز بریکاری وەزیر بۆ سەرپەرشتیکردنی چەند وۆرکشۆپێک سەبارەت بە سیستمی تاقیکردنەوەکان. 
٤- پەسەندکردنی ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی دانانەوە و دانانی وانەبێژانی دانەمەزراو. 
٥- بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پلانی کاری ساڵی نوێی خوێندن . 
٦- پەسەندکردنی ساڵنامەی خوێندنی باخچە و قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.