Skip to the content

وەزیری پەروەردە لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبۆوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ۳۰ی حوزەیرانی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆکی ليژنەی پەروەردە و فێرکردن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێکی یاوەری  کرد.
لە دانیشتنەکەدا باس لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن  لە عێراقی فيدراڵ و هەرێمی كوردستان کرا، هەروەها شاندی پەرلەمانی عێراق پشتگیريی خۆیان بۆ دابينكردني پشكی هەرێمی كوردستان لەو ۱۰۰۰ قوتابخانەيەى بريار وايە لە سەرتاسەری عێراق دروست بكرێت، دووپات کردەوە.