Skip to the content

وۆرکشۆپێکی پەروەردەیی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲ی حوزه‌یرانی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی " علی حه‌مید دلێمی" وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدراڵ و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی ، بەشداری لە وۆرکشۆپێک سەبارەت بە پڕۆژەی (MYRP) کرد، کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ڕێكخرابوو، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ جێبەجێکردنی بەرنامەی چەند ساڵەیی چاکبوونەوە لەماوەی ۲۰۲۱ تا ۲۰۲٤.
له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا كه‌ بەرپرسانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاماده‌یبوون.
هەریەک لە وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری پەروەردەی عێراق وتاریان پێشکەش کرد، پاشان ڕۆڵی ڕێکخراوەکان بەرز نرخێنرا و ئاماژەیان بە گرنگیى پڕۆژەکەدا بۆ بەرەوپێشچوونى پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردن لەهەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ.