Skip to the content

وەزیرى پەروەردە بەشدارى فیستیڤاڵى وەرزشى ساڵانەى قوتابخانەکانى بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى دەشتی هەولێرى کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتى ۳۰ی۳ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح "وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە ئامادەبوونى پارێزگاری هەولێر و قائیمقام و بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەى دەشتى هەولێر و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری هەولێر، فیستیڤاڵی ساڵانەی وەرزشی گۆڕەپان و مەیدانی قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی دەشتی هەولێر بەڕێوەچوو.
سەرەتا وەزیری پەروەردە دەستخۆشی و سوپاسی قوتابخانە بەشداربووەکانى کرد و دواتر سوپاسی ئامادەبووانی کرد.پاشان  فیستیڤاڵی ساڵانەی وەرزشی گۆڕه‌پان و مەیدانی قوتابخانەکانی پەروەردەی دەشتی هەولێر ده‌ستی پێكرد بە سوێندی وەرزشی دەستکرا بە بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵەکە ، دواتر ڕێڕەوی قوتابخانەکان دەستیپێکرد، لە کۆتاییدا لە لایەن وەزیرى پەروەردە و بەرپرسانی حکومی و حزبی خەڵات بەسەر قوتابخانە یەکەمەکان دابەش کرا.لەسەر ئاستی قوتابخانەکان بەم شێوەیە :
ئەنجامی کۆتایی ئامادەییەکانی کوڕان:
ئامادەیی دەشتی هەولێر٦۳خاڵ 
ئامادەیی قوشتەپەی کوڕان ٥٥خاڵ 
ئامادەیی دارەتووی کوڕان ۳٥خاڵ
ئەنجامی کۆتایی ئامادەییەکانی کچان بەم شێوەیە:
ئامادەیی دارەتووی کچان ٥۲خاڵ 
ئامادەیی باخانی کچان ٤۹خاڵ 
ئامادەیی لاڤانی کچان۳۳خاڵ 
ئەنجامی قوتابخانە بنەڕەتیەکانی کوران:
قوتابخانەی بنەسڵاوەی کوڕان ۳٤خاڵ
قوتابخانەی دێراوی کوڕان۲۱ خاڵ
قوتابخانەی چواسی کوڕان۱۹ خاڵ
ئەنجامی قوتابخانە بنەڕەتیەکانی کچان:
قوتابخانەی خەندەی کچان ۳۳ خاڵ  
قوتابخانەی شەهید سەید ئەسکه‌ندەری کچان ۲۳ خاڵ ، و قوتابخانەی هیران ستی کچان ۲۲ خاڵ بوو.