Skip to the content

وەزیرى پەروەردە بەشداری لە فیستیڤاڵی پەروەردەی دەشتی هەولێر کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە  ڕێکەوتى۱۳ی۳ی۲۰۲۲،"ئالان حەمەسەعید ساڵح"  وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان،بە یاوەریی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی  هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر، ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاران، بەشداری لە فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی "پەرێزی هاوڕێ بنەڕەتی کچان" لە  پەروەردەی دەشتی هەولێر  کرد.

لە سەردانەکەدا لەلایەن مامۆستایان و قوتابییان  چەندین چاڵاکی شانۆی و گۆرانی هونەری  جۆراوجۆر  پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. دواتر لەلایەن وەزیری پەروەردە خەڵات و ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەکە.