Skip to the content

وەزیرى پەروەردە لەگەڵ بریکاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق کۆبۆوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۱۳ی۳ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،بە یاوەریی بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە "حسین صبری اللامی" بریکاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا. هەروەها باس لە پڕۆگرامی چاڵاکی وەرزشی دێدەوانی و کەرتی پەروەردە و فێرکردن  بەگشتیی  کرا.