Skip to the content

مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ۱٥ی٥ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی ڕاوێژکاری وەزارەت، بەشداری  مەڕاسیمی  شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کرد، لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان پێشوازی لێکرا.
لە مەڕاسیمەکەدا وەزیری پەروەردە پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایانی کوردستان کرد، ڕۆڵی مامۆستایانی بەرزنرخاند و دووپاتی کردەوە کە پیشەی مامۆستایەتی ئەرکێکی پیرۆزە بۆ پێگەیاندنی نەوەکانی دواڕۆژ.
هەر لەمەڕاسیمەکەدا وەزیری پەروەردە هۆڵی شەهید مامۆستا (حەبیب محەمەد ئەمین)ی کردەوە، کە لەسەر ڕاسپاردە و پێشنیاری وەزیری پەروەردە  لەلایەن قوتابخانەکانی (ژیار و کینگ)ی ناحکومی  نۆژەنکراوەتەوە.
لە کۆتاییدا وەزیری پەروەردە رێزلێنانی بەخشیە    سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.