Skip to the content

وەزیری پەروەردە بەشداریی لە چالاکیی وەرزشی ساڵانەی قوتابخانە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی سابیس کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ۱٤ی٥ی۲۰۲۲، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی فێرکردنی بنەڕەتی و باخچەی منداڵان،  بەشداریی لە فیستیڤاڵی ساڵانەی چالاکیی وەرزشی قوتابخانە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی سابیس کرد.
 لەفیستڤاڵەکەدا چەندین کاری زانستی و  چالاکیی وەرزشی و جۆراوجۆر و پەروەردەیی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.