Skip to the content

وەزیری پەروەردە هۆڵی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم-خولی یەکەمی بەسەر کردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ڕێكه‌وتی ۸ی٥ی۲۰۲۲ ، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وەزیرى پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە یاوەریی  به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ناوه‌ندی هەولێر، سەردانى چەند قوتابخانەيه‌كى ناو شارى هەولێرى کرد و  تاقیکردنەوەکانی  کۆتایی  وەرزی دووەم-خولی یەکەمی پۆلە ناکۆتاکانی بەسەر کردەوە، تا لە نزیکەوە ئاگادارى چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان و ئامادەکاری مامۆستایان و قوتابیان و تایبەتمەندی هۆڵەکان و گونجاوییان لەگەڵ فەزای تاقیکردنەوەکان بێت.
پاشان وەزیرى پەروەردە هۆڵی تاقیکردنەوەکانی بەسەرکردەوە و گفتوگۆی لەگەڵ مامۆستاکان کرد و پرسیاریشی لە چەند  قوتابى و خوێندکارێک سەبارەت بە چۆنیەتى پرسیارەکان  و وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان کرد،لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و سوپاسی مامۆستایانی کرد.