Skip to the content

بە بەشداریی وەزیری پەروەردە کۆڕبەندى هاریکاریی کەرتی گشتی و تایبەت دەستیپێکرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە مەڕاسیمی کۆڕبەندى هاریکاریی کەرتی گشتی و تایبەت بۆ پێگەیاندنی تەکنیكکارانی هاوچەرخ لە رێگەی سیستەمی فێرکردنی دووانە کرد.

هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی ئامادەیی و پیشەیی گوتەیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد،

لەمیانیدا باسیان لە گرنگیی کەرتی گشتی و تابیەت بە پێگەیاندنی تەکنیكکاران لە گرنگیی زیاتر بە خوێندنی پیشەیی و دەرچووانیان لە هەرێمی کوردستان کرد.

پاشان مامۆستا خالید خۆشناو سمینارێکى لەسەر سیستەمی فێرکردنی دووانە و فەراهەمکردنی هەلی کار پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

لە کۆتاییدا وەزیری پەروەردە گوێبیستی ڕاو سەرنج و پێشنیاری مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و پسپۆڕان لە بواری خوێندنی پیشەیی بوو و گفتوگۆی لەگەڵدا کردن.