Skip to the content

وەزیرى پەروەردە لەگەڵ بەرێوەبەرانی سەرپەرشتیکردن و سەرپەرشتیارانی یەکەمی "بنەڕەتی و ئامادەیی" کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - یەکشەممە ڕێکه‌وتى ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ئالان حەمەسەعید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، بە ئامادەبوونى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی، لەگەڵ بەرێوەبەرانی سەرپەرشتیکردن و سەرپەرشتیارانی یەکەمی "بنەڕەتی و ئامادەیی" لە پارێزگاکان و ئیدارەسەربەخۆکان لەشاری هەولێر کۆبووەوە.
لەکۆبونەوەکەدا باس لە رێنماییەکانی وەزارەت تایبەت بە خۆپارێزی بۆ سەلامەتی قوتابییان و مامۆستایان لە قوتابخانەکان کرا، هەروەها رۆڵی سەرپەرشتیاران لەبواری پەروەردە و فێرکردن و بەڕێوەچوونی  خوێندن لە قوتابخانەکان کرا.