Skip to the content

زانکۆی نۆلج راهێنان بە ١٠٠ مامۆستای وەزارەتی پەروەردە دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ۱۷ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دکتۆر کەیهان زرار غەفوور، سەرۆکی زانکۆی نولج و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا باس لە پڕۆژە پەروەردەییەکان و ڕاهێنان و شیاندنی مامۆستایان کرا.

سەرۆکی زانکۆی نۆلج بەڵێنی دا زانکۆکەیان، بۆ پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی، ڕاهێنان بە ۱۰۰ مامۆستا بکات و وەزیری پەروەردەش ئەم دەستپێشخەرییەی سەرۆکایەتیی زانکۆی نۆلجی بەرز نرخاند و سوپاسی کردن.