Skip to the content

وەزیری پەروەردە بەشداری لە مەڕاسیمی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ فێربوون کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە ۲۰ی ئەیلوولی ۲۰۲۲، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداربووی لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی "هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ فێربوون" کە وەزارەتی پەروەردە بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ( یونیسێف، UNHCR، منداڵپارێزی جیهانی) ئەنجامی دەدات.
ئامانج لەم کەمپینە ئەو منداڵانەیە کە لە خوێندن دابراون یاخود نەچوونەتە بەرخوێندن و گەڕاندنەوەیانە بۆ ناوەندەکانی خوێندن.