Skip to the content

قوتابخانەیەکی 12 پۆلی لەسنووری ناحیەی کەورگۆسک لە قەزای خەبات کرایەوە

رۆژی سێشەممە رێکەوتی ۷ی شووباتی ۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، قوتابخانەی ئامادەیی (بۆکان)ی کچانی لە ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە قەزای خەبات لە هەولێر كردەوە.

له‌ مه‌راسیمی کردنەوەی قوتابخانه‌كه‌دا کە هەریەک لە پارێزگاری هەولێر و جێگری کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەی خەبات و بەرێوەبەری ناحیەی کەورگۆسک و ژمارەیەك لێپرسراو و پەروەردەكاران ئامادەی بوون، وەزیری پەروەردە قوتابخانەکەی بەسەر کردەوە و لەنزیکەوە گوێبیستی ڕاو وپێشنیارەکانی مامۆستایان بوو.
ئەم قوتابخانە ١٢ پۆلییە لەسەر بودجەی رێکخراوی UNHCR و بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بنیاتنراوە.