Skip to the content

وەزیری پەروەردە بەشداری لە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكدا كرد

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، بە ئامادەبوونی ئالان حـەمـەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لـە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتیی زانــکۆی سـەڵاحەدین - هەولێر، بە چەند چالاکییەک رۆژی جیهانیی زمانی دایـک بەرز ڕاگیرا.

دەستپێکی چالاکییەکان بە کردنەوەی پێشانگایەکی هــونەری شێوەکاری لەلایەن وەزیری پەروەردە دەستیپێکرد، كه‌ تابلۆکان گوزارشت بوون لە فۆلکلۆر و کولتوور و ڕەســـەنایەتیی گەلی کوردستان.

هه‌ر لە مــیانەی بڕگەکاندا ســـیمنیارێک به‌ نـــــاوونـــیشانی "ڕەوشی زمانی کوردی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان"پێشکەش کرا؛ تیشک خرایه‌ سەر چەند پرسێک بۆ گرنگیدانی زیاتر بە زمانی دایک و بەرزنرخاندنی ڕۆڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کارکردنی بەردەوام لەو پێناوەدا.