Skip to the content

یانەى وەرزشیی پەروەردە بە فەرمی کرایەوە

ڕۆژى دووشەممە، ڕێکەوتی ۲۷ی شوباتی۲۰۲۳، بە چاودێریی ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوان و یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان و سەرپەرشتیاران و وەرزشوانان، وەزارەتی پەروەردە کردنەوەی یانەی وەرزشیی پەروەردەی بە فەرمی ڕاگەیاند.

لە مەراسیمەکەدا، وەزیری پەروەردە گوتی: "وەرزش یەکێکە لە بوارە گرنگەکانی ژیان و ڕۆڵێکی گرنگی لە خزمەتکردن بە لاوان و گەنجانی وڵات هەیە، وەزارەتی پەروەردەش وەک خاوەنی گەورەترین سەرمایەی مرۆیی، بە تایبەتیش لە ئاستی قوتابیان و خوێندکاران، توانایەکی مرۆییی باشی هەیە کە لە چوارچێوەی یانەیەکی وەرزشییدا کۆبکرێتەوە. سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە هاوکارمان بوون لە پێدانی ڕەزامەندی، بەتایبەت وەزارەتی ڕۆشنبیری؛ ئەم یانەیە گرنگییەکی بەرچاوی بۆ لاوان و قوتابیان لە داهاتوودا دەبێت."