Skip to the content

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ به‌شداری له‌ ڕێوره‌سمی دابەشكردنی بڕوانامه‌ی خولی پێداگۆجیی مامۆستایان كرد

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی یه‌كشه‌ممە، ۲۲ی كانوونی دووەمی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان و ئه‌مینداری زانكۆی جیهان، بە یاوەریی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندیی هەولێر، له‌ ڕێوه‌رسمێكدا بڕوانامه‌ و ڕێزلێنان به‌سه‌ر مامۆستایانی خولی پێداگۆجیدا دابه‌ش كرا. 

سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌مینداری زانكۆی جیهان  وته‌یه‌ك پێشكه‌ش کرا؛ تیایدا ڕۆڵی زانكۆی جیهان و مامۆستایان و ڕاهێنه‌رانی به‌رز نرخاند بۆ پێشخستنی توانای مامۆستایان بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆی جیهان، ‌دواتر وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ وته‌یه‌كیدا سوپاس و پێزانی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان كرد و ڕۆلی مامۆستایان و ڕاهێنه‌رانی  خولی پێداگۆجی به‌رز نرخاند. 

له‌ كۆتاییدا هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی زانكۆی جیهان و ئه‌مینداری زانكۆی جیهان خه‌ڵات و ڕێزلێنانیان  له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌  پێ به‌خشرا.  دواتر مامۆستایان و ڕاهێنه‌ران  خه‌ڵات و رێزلێنایان پێ درا .

هه‌ر له‌ ڕێوره‌سمه‌كەدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌ێمی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی جیهان مەدالیای ڕێزلێنانی زانكۆی جیهانی پێ به‌خشرا.