Skip to the content

وەزیرى پەروەردە لەگەڵ بەرێوەبەرانی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی کۆبووەوە

ڕۆژی سێشەممە ۲۸ی ئاداری۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەرانی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی، لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و سەرپەرشتیارانی لیژنەکانی بەدواداچوون لەسەر ئاستی وەزارەت بۆ ئەو قوتابخانانەی کە ئاستی چواریان بەدەستهێناوە لە هەڵسەنگاندنی دەرەکی قوتابخانەکان بۆ ساڵی خوێندنی( ۲۰۲۲ -۲۰۲۳) کۆبووەوە.

لەکۆبونەوەکەدا وەزیری پەروەردە ئاماژەی بە شێواز و میکانیزمی دەست بەکاربوونی لیژنەکانی بەدواداچوون بۆ قوتابخانەکانی ئاستی چوار لە سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارەسەربەخۆکان و چەند بابەتێکی تری پەیوەندی دار بەکاروباری سەرپەرشتیاران و پەروەردە و قوتابخانەکان کرد.