Skip to the content

وەزیری پەروەردە بەشداریی لە کۆنفرانسی زانکۆی تیشك کرد

ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ۸ی ئایاری۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆکان، بەشداریی لە نۆیەمین کۆنفرانسی وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی بۆ زانستە بنەڕەتی و کارپێکراوەکان (ICOWOBAS-2023 ) کرد.

کۆنفرانسەکە بە هاوبەشیی چەند زانکۆیەکی نێودەوڵەتی لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر و زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک و زانکۆی تەکنەلۆجیی مالیزیا و زانکۆی ئایرلانگا ئیندۆنیزیا بەڕێوە چوو. هەر لە کۆنفرانسەکەدا وەزیری پەروەردە گوتاری وەزارەتی پەروەردەی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.