Skip to the content

کۆنفرانسی"2023 -ICET" بۆ پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۷ی ئایاری۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە  کۆنفرانسی(٢٠٢٣، ICET)بۆ پەروەردە و فێرکردن کرد کە لەلایەن قوتابخانەکانی ستیرلینگ لە شاری هەولێر رێکخرابوو.

لەم کۆنفراسەدا ٥ هەزار بەشدار بوو له‌ ۷۰ وڵاتی جیاواز خۆیان تۆمار کردووە، کە بەشێوەی ئۆنلاین بەشدار دەبن، هه‌ر له‌م کۆنفراسەدا ٤٦ وتاربێژ و ٤٦ سیمینار بەشێوەی ئۆنلاین بەسێ زمانی جیاواز  پێشکەش دەکەن.

کۆنفرانسەکە تیشک دەخاتە سەر نەوەکانی Z&Alpha لە پرۆسەی پەروەردە دا ، ئەم کۆنفرانسە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەدەوام دەبێت لە ژێر چاودێری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان. لەکۆتاییدا لەلایەن وەزیری پەروەردە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئامادەبووان.