Skip to the content

یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پەروەردە و ڕێکخراوی بریتش کاونسڵ واژۆ کرا

ڕۆژى پێنجشەممە، ٤ی ئایاری۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،
بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەت، پێشوازیی لە سکۆت ماکدۆناڵد، سەرۆکی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی بەریتانیا و بەڕێوەبەری هەرێمی ئەنجوومەنی ڕۆشبیریی بەریتانیا و بەڕێوەبەری ناوچەیی ئەنجوومەنی ڕۆشبیریی بەریتانیا و شاندێکی یاوەری کرد.

هاوکات یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پەروەردە و ڕێکخراوی بریتش کاونسڵ واژۆ کرا؛ به مەبەستی ئامانجێكی هاوبەش كە بريتيیه له بەرزكردنەوە و باشتركردنی ئاستی فێركردنی زمانی ئينگليزى بۆ مامۆستایان بۆ ماوەی سێ ساڵ. لە کۆتاییدا وەزیری پەروەردە ڕۆڵی ڕێکخراوی بریتش کاونسڵی لەو پرسەدا بەرز نرخاند.