Skip to the content

هەواڵەکان

سيستەمی پریپەیدی کارەبا پرۆژەیەک بۆ دابینکردنی کارەبایەکی ٢٤ کاتژمێری

لە بازاڕی لەنگەی هەولێر ١٥٠٠ هاوبەشی کارەبا، بە سیستەمی پریپەید کارەبایەکی ٢٤ کاتژمێریان هەیە و تێچوونەکەشی لە سەریان کەمتر بووەتەوە.

وەزیری كارەبا پێشوازی لە سەرۆكی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان كرد

لە دیدارێکدا دەربارەی چەند تەوەرەیەکی گرنگی پەیوەست بە بابەتە یاساییەکان و پرۆژەكانی كارەبا و گرێبەستەکانی نێوان وەزارەت و کۆمپانیاکان گفتوگۆ کرا.

گرفتەکانی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ چارەسەر دەکرێن

 وەزیری کارەبا کە وەزیری سامانە سرووشتییەکانە بە وەکالەت باسی لە پڕۆژەکانی کارەباو پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی کرد.

نموونەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر کەوتە کار

بۆ یەکەمین جارە سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەر بینای حکومی و لەسەر کەپری گەڕاجی ئۆتۆمبێلەکان دادەنرێت.

چەند پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین لە جێبەجێکرندان

وەزیری کارەبای هەرێم کەرتی کارەبای دەڤەری ڕاپەڕینی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لێی کۆڵییەوە.

لە رێگەی سیستەمی پریبەیدەوە کار بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەکرێت

سیستەمی پریپەید بۆ پارەدانی کارەبا جێبەجێ دەکرێت.

بۆ هاوکاریی هاووڵاتییان قەرزی سەر بەشداربووانی کارەبا هەڵدەپەسێردرێت

هاووڵاتیان بەشێك لە ئەركەكانیان كەم دەبێتەوە و پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانى فەرمانگە و بنكەكانى وەرگرتنى کرێی كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لەبەردەم ماڵەکانیان کرێی مانگانەکەیان بدەن.

سێ بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا لە زاخۆ و ڕاپەڕین و سۆران دادەمەزرێن

بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان لە هەر سێ ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین، سێ بەڕێوەبەرایەتی دێنەکایەوە.

گوژمەی نۆ ملیار دینار بۆ شەش وێستگەی مۆبایلی کارەبا لە دهۆک خەرج دەکرێت

واژووی گرێبەستی دانانی شەش وێستگەی مۆبایلی کارەبا لە پارێزگای دهۆک بە گوژمەی زیاتر لە نۆ ملیار دینار کرا، کە لە ماوەی ساڵێکدا تەواو بکرێت

هەر ماڵێک ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی دەدرێتێ

ئه‌مساڵ پێویستیان به‌ (٢٥٧) ملیۆن و (٤٨٩) هه‌زار و (٢٠٠) لیتر نه‌وتى سپى هه‌یه‌، تاوه‌كو به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ دابه‌شى بكه‌ن.