Skip to the content

هەواڵەکان

پڕۆژەی پریپەید بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا فراوان دەکرێت

لە ڕووی زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا و دابینکردنی کارەبای بەردەوام و کەمکردنەوەی لۆد و چارەسەری گرفتی دووکەڵ و دەنگی مۆلیدە و پیسبوونی ژینگە و کۆتاییهاتنی زێدەڕۆیی کاریگەریی گرنگی هەیە.

وەزیری کارەبا لەگەڵ بەرپرسی کاروباری وزەی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە

شاندی باڵای ئەمەریکا ئامانجی سەردانەکەیان بۆ ئاگاداربوون لە وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆری کەرکوک - جیهان و بوونی کۆمپانیاکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنانیان لە هەردوو سێکتەری نەوت و کارەبا گەڕاندەوە.

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

وەزارەتی کارەبا تەنیا بۆ ستییە گرانبەهەکانی بە سیستەمی پریپەید، کارەبایەکی 24 کاتژمێرییان هەیە و موەلیدەی ئەهلییان نییە، بڕیاری داوە هەر کیلۆواتێکی کارەبا بە 156 دینار ئەژمێر بکرێت.

ئەمڕۆ گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان و عێراق داده‌نرێت

گوژمەی پڕۆژەکە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە و ڕووبەرەکەی ٥٩٠ دۆنم زەوییە و لە ماوەی ساڵێکدا کارەکانی تەواو دەکرێت و هەوڵ دەدەن بە زوویی دروست بکرێت.

کۆمپانیا ئەڵمانییەکان دەیانەوێت لە کەرتی کارەبای هەرێم وەبەرهێنان بکەن

وەزیری کارەبا بە بەرز نرخاندنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئەڵمانیا لە بواری وەبەرهێنان، ئاماژەی بە جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە و وێستگەکانی کارەبا لە لایەن کۆمپانیاکانی ئەڵمانییەوە لە هەرێمی کوردستان کرد.

وەزیری سامانە سرووشتییەکان و کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆ بوونەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا هەلی وەبەرهێنان بەتایبەت لە کەرتی نەوت بۆ کۆمپانیاکانی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.

وەبەرهێنانی کارەبا لە وزەی خاوێن فراوانتر دەکرێت

لە داهاتوویەکی نزیکدا لە  ٣٠%ی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خاوێنەوە بەرهەم دێت و گرێبەست بۆ بەرهەمهێنانی ٧٥ مێگاوات واژوو کراوە. 

کۆمپانیا ئەمریکییەکانی نەوت و گاز بۆ وەبەرهێنان ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن

تاووتوێی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ وەبەرهێنانی نەوت و گاز کرا.

دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی پریپەید دەکرێت

بڕیاری جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید درا و لە سەرەتادا لە ژمارەیەک لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی شارە گەورەکان دەست پێ دەکرێت.