ئەزموونی پرۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری تا ئێستا بە باشی بەڕێوە چووە و پێشوازییەکی باشی لێ کراوە و ژمارەیەکی زۆری موەلیدە کوژاونەتەوە.
هەواڵەکان
وەزیری كارەبا سەردانی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی كرد
وەزیری كارەبا سوپاسی سەرۆكی داواكاری گشتی و حاكمەكانى كرد كە لە سەرجەم سێكتەرە پەیوەندارەكانی تایبەت بە پێدانی كارەبا و پێوەری زیرەك و پریپەید و دابەشكردنی نەوت و پاراستنی ژینگە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە.
سیستەمی یەکپەنجەرە لە فرۆشتنی وزەی یەکی کارەبای هەولێر کەوتە کار
وەزیری کارەبا: لە بەرنامە و پلانی وەزارەت دایە لە تەواوی شوێنەکان ئەو پرۆژەیە جێبەجێ بکرێت.
وەزیری کارەبا سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد
وهزيرى كارهبا: لەم کابینەیەدا ٤٤٢ هەزار هاوبەشی نوێی کارەبا زیاد بووە و بڕی هەزار و ٣٤٠ مێگاوات کارەبا بەرهەم هاتووە و ٦١ پرۆژەی گواستنەوەی کارەباش جێبهجێ كراون.
وەزیری کارەبا پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد
وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەكان وێڕای گرنگ نرخاندنی ڕۆڵی کۆمپانیاکانی ئەمەریكا لە کەرتی وزەی هەرێم، ئاماژەی بە بونیاتنانی ژێرخانی کارەبا کرد کە ٧٦٠٠ مێگاواتە و ئێستا ٤٤٠٠ بۆ ٤٥٠٠ مێگاوات بەرهەم دێت.
وەزیری کارەبا سەردانی وەزارەتی پلاندانانی کرد
وەزیری پلاندانان کار و پرۆژەکانی کەرتی کارەبای گرنگ هەڵسەنگاند و ئومێدی خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وەزارەت، بۆ هەماهەنگی لە پێشخستنی کەرتی کارەبا و پلاندانان باشتر بێت.
وهزيرى كارهبا: خزمەتکردن و چارەسەرکردنی گرفتەکانی سێکتەری کارەبا لە کارە لەپێشینەکانی وەزارەتە
وەزیری کارەبا ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکان دەربڕی و ڕایگەیاندن: خزمەتکردن و چارەسەرکردنی گرفتەکانی سێکتەری کارەبا بۆ هاوبەشان، لە کارە لەپێشینەکانی وەزارەتە.
ڕهشنووسی ماستهرپلانی وهزارهتی كارهبا تهواو بووه
لە ماستەرپلانی وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، سەرجەم داتا و زانیاريی کارەبا کۆ کراونەتەوە و بەرچاوڕوونی لەسەر دۆخی پێداویستییەکانی داهاتووی کارەبا تا ساڵی ٢٠٣٢ خراوەتە ڕوو.
ماستەرپلانی وەزارەتی کارەبا بۆ 10 ساڵی داهاتوو ئامادە کرا
بۆ یەکەم جارە ماستەرپلانی وەزارەتی کارەبا لەلایەن ستافێکی ئەندازیاری ناوخۆیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانان بۆ ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوو ئەپدێیت کراوەتەوە.