Skip to the content

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان

وەزارەتی كارەبا بە گوژمەی ( 2 ملیار و 15 ملیۆن دینار) وێستگەیەكی كارەبای لە دیبەگە كردەوە

 وەزارەتی كارەبا وێستگەیەكی كارەبای لە دیبەگە كردەوە ، ئەم وێستگەیە لە دابینكردنی وێستگەیەكی كارەبای مۆبایل و ڕاكێشانی فیدەرەكانی كارەبا پێكهاتووە و گرفتی بارزۆری 23 گوندی سنوورەكە چارەسەر دەكات و فیدەرەكانی 5و 6 ی قەزای مەخموری لێ سوودمەند ده‌بێت 

وێستگەکانی 29 مێگاواتی بەگەڕ دەخرێنەوە

وێستگەکانی 29 مێگاواتی لە ساڵی 2001  لە ڕێگەی کۆمپانیای مانی ئەڵمانییەوە دروستکراون و  لە ساڵی (2015)وە بە هۆی نەبوونی سووتەمەنی لەکار کەوتوون.

چەند بڕیارێكی گرنگ لەسەر خێرا بەڕێوەچوونی پڕۆژەی پێوەری زیرەك و كاراكردنی درا

 بڕیاردرا هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەی پێوەری زیرەك خێراتر بكرێت و هەر 7 ڕۆژ بۆ 10 ڕۆژ ڕاپۆرتێكی تایبەت لەسەر چۆنیەتی ئیشكردن و بەڕێوەچوونی پڕۆژەكە ده‌خرێتە ڕوو.

وه‌زاره‌تی كاره‌با پڕۆژەکانی بەشی گواستنەوەی کارەبا لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمدا ده‌خاته‌ڕوو

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرینگترین ئه‌و كار و پڕۆژانه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی یه‌كه‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا له‌ به‌شی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با جێبه‌جێی كردوون

دوو پڕۆژەی گرنگی کارەبا لە مەخموور كرایه‌وه‌

 بە گوژمەی 1.742 ملیار دینار، دوو پڕۆژەی گرنگی کارەبا لە مەخموور كرایه‌وه‌ كه‌ ڕۆڵ و کاریگەرییەکی بەرچاویان بۆ کەمکردنەوەی بارزۆری لەسەر  تۆڕەکانی کارەبا دەبێت

وێستگەی 132 کەی ڤی نووسەران لە هەولێر كرایه‌وه‌

بە گوژمەی 13 ملیۆن و 182 هەزار دۆلار لەلایەن كۆمپانیای زاگرۆسەوە  وێستگەی 132 کەی ڤی نووسەران لە هەولێر جێبەجێ كراوە

وەزارەتی کارەبا پڕۆژەی سکادا جێبەجێ دەکات

به‌ مه‌به‌ستی بەڕێوەبردن و کارپێکردنی سیستەمی کارەبای هەرێم و کۆنترۆڵکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا، پڕۆژەی سكادا بە تێچووی (37,982,000) دۆلار لە ماوەی 900 ڕۆژدا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌ جێبەجێ دەکرێت