Skip to the content

كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا: لەچلەی هاوینی ئەمساڵدا كارەبای باشمان دابین كردوو ؛ بۆ زستانیش پلانێكی باشمان هەیە زۆرترین كارەبا دابین بكەین

ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند لە چلەی هاوینی ئەمساڵدا لەشەوو رۆژێكدا زیاتر لە 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانیان دابینكردووە، بۆ زستانیش پلانێكی باشمان هەیە زۆرترین كارەبا دابین بكەین ، گرفتی ئێمە لەزستاندا هیتەرە ئێستا لەگەڵ هەردوو وەزارەتی پلاندانان و بازرگانی سەرقاڵی ئەوەین رێگری بكەین لەوەی هەموو جۆرە هیتەرێك هاوردەی بازاڕەكانی كوردستان بكرێت بەتایبەتی ئەوانەی كارەبای زۆریان دەوێت ، ئەمەش بەو مانایە نایەت كە هەر نەهێڵین هیتەر هاوردە بكرێت، دەبێت كوالێتی باش بێت . لەبواری بەرهەمهێنانیشدا وەزیری كارەبا وتی : هەرێمی كوردستان لەبەرهەمهێنانی كارەبا قۆناغی باشی بڕیوە .،
بەمەش لەماوەی 13 مانگی تەمەنی كابینەكەی ئەمساڵدا كەرتی كارەبا گۆڕانكاریی باشی بەخۆوە بینیوەو بۆ وەرزی زستانیش كە خواستی كارەبا زۆر زیاد دەكات وەزارەت پلانی هەیە رووبەرووی ئەو تەحەدییەش ببێتەوە و بەدڵنیاییەوە لەم كابینەیە لە 90%ی كێشەی كارەبا چارەسەر دەكەین