Skip to the content

وەزیری كارەبا داوای لەفەرمانگەكانی كارەباى دهۆک كرد زیاتر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بن

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)-
بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا و عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك ، شاكر مەحمود وەكو بەڕێوەبەری گشتی كارەبای پارێزگای دهۆك دەستبەكاربوو.

لەو رێورەسمەدا وەزیری كارەبا وێڕای دەستخۆشی لە ئەندازیار خالد ساڵح بەڕێوەبەری گشتی پارێزگای دهۆك بەوەكالەت هیوای خواست بەڕێوەبەری گشتی نوێی كارەبا لە ئەركەكانی سەركەوتوو بێت .

دواتر لەكۆبوونەوەیەكدا كە لەنزیكەوە گوێبستی پێشنیارو بۆچوونەكانی ئەندازیاران و فەرمانبەرانی كارەبا بوو وەزیری كارەبا داوای لەسەرجەم فەرمانبەرانی كارەبا كرد زیاتر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بن و لەنزیكەوە چارەسەری كێشەو گرفتەكانیان بكەن.