Skip to the content

وه‌زاره‌تی كاره‌با لە یەک کاتدا کار لەسەر 4 پڕۆژەی جیاواز لە هەولێر دەکات

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی کارەبا لە پێناو کەمکردنەوەی بارزۆری و باشتر گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا، لەڕێگەی کۆمپانیای پاڵۆسەوە لە یەک کاتدا کار لەسەر 4 پڕۆژەی جیاواز لە هەولێر  دەکات به‌م شێوه‌یه‌ :
 
١- دەرهێنانی 5 فیدەر لە وێستگەی نووسەران بە گوژمەی (11,115,70,000).
٢- پڕۆژەی دەرهێنانی 3 فیدەر لە وێستگەی باداوە و ڕاکێشانی هێڵی 33 کەی ڤی بە ستوونی پ.ب لە مەخمور بە گوژمەی (645,351,900) دینار.
 
٣- دەرهێنانی 2 فیدەر لە وێستگەی نیشتمان بە گوژمەی (630,499,200)  دینار .
 
٤- بەتاڵکردنی فیدەرەکانی مۆبایلی نشتیمان و کارێزان و حەمرین و نووسەران بە گوژمەی(525,000,000) دینار. 
 
تەواوی پڕۆژەکان لە ماوەی کەمتر لە 60 رۆژ تەواو دەکرێن.