Skip to the content

وەزیری کارەبا وەڵامی پرسیارەکانی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی دایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەندامانی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ بەدواداچوونی دۆخی کارەبا سەردانی وەزارەتی کارەبایان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا بۆ وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران، ئەم بابەتانەی خوارەوە سەبارەت بە دۆخی کارەبا خستەڕوو :
- ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم بە 13 وێستگەی بەرهەمهێنانەوە 6900 مێگاواتە.
- ئێستا 3500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت.
- خواست لەسەر کارەبا بۆ 6000 مێگاوات بەرز بووەتەوە.
- نەبوونی سووتەمەنی و گرفتی دارایی رێگرە لەبەردەم بەگەڕ خستنی چەندین یەکەی وێستگەکانی بەرهەمهێنان.
- ئیستا بە تێکڕایی 13 کاتژمێر کارەبا دەدرێت.
- لە ماوەی ئەمساڵ بە تێکڕایی17 کاتژمێر کارەبا دراوە.
- 18هەزار و 562 سەرپێچی لابراون و سەرپێچیکاران سزا دراون.
- بەهۆی پێوەری زیرەکەوە بە فیڕۆچوونی کارەبا لە %48 بۆ %34 کەم کراوەتەوە.
- پێش بەستنی پێوەری زیرەک، لە دهۆک ساڵانە  600 گۆڕەری کارەبا دەسوتا و هەرکامەیان بە تێچوونی 5000 دۆلار چاک دەکرانەوە.
هەروەها وەزیری کارەبا لەم دیدارەدا، پلان و بەرنامەی وەزارەت، ئاستەنگ و هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرتی کارەبا خستەڕوو.