Skip to the content

وەزیری کارەبا به‌دواداچون بۆ پێداویستیه‌كانى كاره‌باى سلێمانى ده‌كات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/16 ئەندازیار کەمال محەمەد ساڵح، بەیاوەری وەفدێکی وەزارەتی کارەبا، كه‌ بریتیبوون لە ئەندازیار کامیل ئەحمەد بریکاری وەزارەتی کارەبا و به‌رێزان بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەرانی گشتی بەرهەمهێنان و دابەشکردن و بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی وبەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم لەلایەن دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبکر پارێزگاری سلێمانی و لەیلا عومەر جێگری پارێزگاری سلێمانی پێشوازیان لێکرا.

له‌دانیشتنێكدا پارێزگاری سلێمانی به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی وه‌زیری كاره‌باو وه‌فدی یاوه‌ری كرد بۆ شاری سلێمانی و پاشان تیشكی خسته‌ سه‌ر به‌شێك له‌پێداویستییه‌كانی پارێزگای سلێمانی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی و هه‌میشه‌ پشتگیری و هاوكاریان ده‌بن.

دواتر وه‌زیری كاره‌با تیشكی خسته‌ سه‌ر دۆخی كاره‌بای كوردستان و روونی كرده‌وه‌ كه‌ ره‌وشی كاره‌با له‌م ساڵدا به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو زۆر باش بووه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌میشه‌ هاوكارو پشتیوای وه‌زاره‌تی كاره‌با بوون، ساڵی رابردوو له‌بواری دابه‌شكردندا به‌به‌های 40 ملیار دینار پرۆژه‌ جێبه‌جێ كراوه‌و هه‌روه‌ها به‌سوپاسه‌وه‌ ره‌زامه‌ندی نیشاندا‌وه‌ له‌سه‌ر خه‌رج كردنی بری 44 ملیار دینار بۆ جێبه‌جێكردنی دوو پرۆژه‌ی ستراتیژی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌روه‌ك وتیشی: هه‌میشه‌ هاوكارو پشتیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ده‌بین.

پاشان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی، وه‌زیری كاره‌با تیشكی خسته‌ سه‌ر دۆخی كاره‌بای كوردستان و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانیشی دایه‌وه‌.