Skip to the content

وەزیری کارەبا سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/17 ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزی کارەبا بە یاوەری ئەندازیار کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا و وەفدێکی باڵای وەزارەت سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەلایەن شێخ جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئەندازیار حازم کەریم بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان و قایمقام و بەڕێوەبەرانی ناحیەی سنورەکە پێشوازی کران.

دوای بەخێرهاتن کردنی وەزیری کارەبا و ستاڤی وەزارەت سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان باسی لەکێشە و گرفتەکانی کارەبای سنورەکە کرد و داواکارییەکانی سنورەکەی خستە بەردەم وەزیری کارەبا بۆ جێبەجێ کردن .

لە کۆبوونەوەیەکیشدا وەزیری کارەبا ئامانجی سەردانەکەی بۆ ئیدارەی گەرمیان و سنورەکە خستەڕوو باسی ئەو پرۆژانەی کرد کە لە دوو ساڵی رابردوو لە هەردوو بودجە ئاسایی و داهاتی کارەبا جێبەجێ کراوە و دواتر بەلێنیدا کە بەپێی توانای بەردەستی وەزارەت داواکارییەکان جێبەجێ بکات.