Skip to the content

پڕۆژەی به‌ستنی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت

  هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کەمال محمد، وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پێوەری زیرەکی كاره‌با، داوای كرد پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەک لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای پارێزگاکان خێراتربكرێـت، 
هه‌روه‌ها پێداگیریشی لەسەر باشتر و خێراترکردنی خوێندنەوە و خزمەتگوزاریی تایبەت بە پێوەری زیرەک بۆ کارئاسانی و هاوکاریی هاووڵاتیان لەکاتی روودانی هەر گرفتێک کرده‌وه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ لە هەرێمی کوردستاندا تا ئێستا ٧٤٠ هەزار پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا بەستراوە.