Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی کارەبا، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە کە بە بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەت، پێویستە کارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕدرێت کە دوو جار بەسەر یەکەوە پارەی پسوولەی کارەبایان نەداوە.
بەڵام لەبەر ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی، تا ئێستا کارەبای هیچ هاوبەشێک بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕدراوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ پێویستە هاوبەشانی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەت بن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە قەرزەکانیان بدەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ هاوبەشان دەکەن بە شێوەیەک کە بارگرانی داراییان لەسەر دروست نەبێ.