Skip to the content

وەزیری كارەبا پێشوازیی لە د. عەلی وەكیلی، خاوەنی كۆمپانیای فارابیی ئێرانی و شاندی یاوەری كرد

 هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی پێنجشەممە 2021/6/17 ،كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا  پێشوازی لە د. عەلی وەكیلی، خاوەنی كۆمپانیای فارابیی ئێرانی و شاندی یاوەری كرد.
 لە دیدارەکەدا سەبارەت بە ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەكی گرنگ گفتوگۆ کرا و شاندی میوان باسی لە دروستكردنی كارگەیەكی تایبەت بە كەرەستە و كەلوپەلی وزەی خۆر كرد، هاوكات ئامادەیی خۆشیان بۆ  بەشداریكردن لە پرۆژەكانی هایدرۆپاوەر لە ‌‌هەرێمی کوردستان دەربڕی. 
وەزیری كارەبا ئامادەیی وەزارەتی بۆ پێشكەشكردنی هەموو كارئاسانی و هاوكارییەك بۆ وەبەرهێنانی بیانی پیشاندا كە دەیانەوێت لە سێكتەرە جیاجیاكانی كارەبا وەبەرهێنان بكەن، لەناویشیاندا كۆمپانیا ئێرانییەكان.